بوومەلەرزەیەک لە نیپاڵی دا لە هندستان هەستیپێکرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەزرەیەک نیپاڵی هەژاند و بە پێی زانیارییە رۆژنامەوانییەکان لە بەشی باکووری هندستانەوە هەستیپێکراوە.

بەپێی میدیا جیهانییەکان، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئەمڕۆ چوارشەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە ناوچەی دیپایالی نیپاڵی هەژاندووە لە کە دووری 340 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای کاتماندۆ و بە قوڵایی 15 کیلۆمەتر هەستیپێکراوە.

بە وتەی پۆلیسی ناوچەکە تا ئێستا مردنی شەش کەس راگەیەندراوە کە سیانیان ئەندامی یەک خێزانن، پێنج کەسیش برینداربوون جگە لەوەی زیانێکی ماددی زۆر بەر خانووەکانی ناوچەکە گەیشتووە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ دانیشتوانی نیودەلهی پایتەختی هندستان چەندین گرتە ڤیدیۆیان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا کاریگەری بەهێزی بوومەلەرزەکە نیشاندەدات.

لای خۆیەوە بنکەی فیدڕاڵی بومەلەرزەی هندستان بڵاویکردەوە، “گوڕی بومەلەرزەکە 6.3 پلە بووە.

لەدوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی ساڵی 2015 کە بووە هۆی مردنی نزیکەی حەوت هەزار کەس، ئەمە یەکەمجارە بوومەلەرزەی لەو شێوە هندستان بهەژێنێت.

 

بابەتی پێشتر

کۆمپیوتەرێکی تایبەتمەند کۆتایی جیهان دیاریدەکات

بابەتی دواتر

وەزیرێکی حکومەتەکەی ریشی سوناک دەستیلەکارکێشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە 8 دۆلار دابەزیوە. بەیانی ئەمڕۆ هەینی،…
Total
0
Share