سەرۆكی دەستەی دەسپاكیی هەرێم: حاڵەتەكانی گەندەڵی بەهۆی قەیرانی دارایی زیادیان كردووە

سەرۆكی دەستەی دەسپاكیی هەرێم رایدەگەیەنێت، قەیرانی دارایی هۆكاری سەرەكییە بۆ ئەوەی جۆرەكانی گەندەڵی جارێكی دیكە لە كوردستان زیادبكاتەوە دەشڵێت ” ئەوەی تێبینكراوە زۆرێك لە پلەتایبەت و باڵاكان كە سزا دراون سزاكەیان بۆ راگیراوە، ئەوەش گرفتێكی گەورەیە، لە بارەی خاڵە سنووریەكانییەوە و كوردستان هێشتا زۆری ماوە ببێتە وڵاتی سەروەریی یاسا.”

دكتۆر ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەسپاكیی هەرێم راگەیاند، كاتێك لە ساڵی 2014 دۆخی ئابوریی كوردستان باشبوو گەندەڵی كەمتربوو، بە تایبەت تاوانەكانی بەرتیل، بەڵام لەگەڵ دروستبوونی قەیرانی دارایی زیادەڕۆیكردن بۆ سەر موڵكی گشتی و زەوی زار و جۆرەها گەندەڵی دیكە زیادیان كردووە، لە كاتێكدا بەر لە قەیرانەكە كوردستان بە رادەیەكی باش هەنگاوی نابوو بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی.

سەرۆكی دەستەی دەسپاكیی هەرێم كە قسەی بۆ دەنگی ئەمریكا كردووە وتیشی، ” لەم كابینەیە و كابینەی پێشووتریش زۆرهەوڵدراوە و كاری باشكراوە بۆ زیادكردن و كۆكردنەوەی داهات و گەڕانەوەی بۆ خەزێنەی گشتی و كەمكردنەوەی خەرجییەكان”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر و هاوپەیمانان تیرۆریستێك دەستگیردەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share