قوباد تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، بەبۆنەی هەردوو جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح و جەژنی سەری ساڵی بابلی – ئاشووری (ئەكیتۆ) پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی مەسیحی كوردستان و عێراق دەكەم و هیوای رۆژانێكی پڕ لە خۆشی و ئاشتی و ئارامییان بۆ دەخوازم.

هەر لە پەیامەكەی جێگری سەرۆك وەزیراندا هاتووە، كوردستان هەمیشە لانكەی پێكەوەژیان و برایەتی نێوان هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكان بووە و هەرواش دەمێنێتەوە، بۆنە ئایینی و كەلتوورییەكان هەموو پێكهاتەكانیش دەرفەتێكی گرنگن بۆ قووڵكردنەوەی ئەم گیانی پێكەوەژیان و برایەتییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی بەشێك لە پارێزگاکانی هەرێم ڕادەگەیەنێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی هەرێم ڕادەگەیەنێت. ئەنجامی دەنگی كاندیدان لە بازنەكانی پارێزگای هەولێر بەمجۆرەیە: هەولێر 1…
Total
0
Share