تویتەر ئەكاونتەكەی ترەمپ بۆ 12 كاتژمێر دادەخات

هەڕەشەی داخستنی هەمیشەیشی دەكات

كۆمپانیای تویتەر سەبارەت بە دۆخی واشنتن ڕایدەگەیەنێت، كاردەكات لەسەر پاراستنی دروستی وتوێژە گشتییەكان و ڕێوشوێنەكانی دەگرێتەبەر دژ بە هەر بڵاوكراوەیەك كە یاساكانی پێشێل دەكات.

لە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 7ی كانونی دووەمەوە دۆخێكی دژوار لە واشنتن هاوكات لەگەڵ كۆبوونەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا تایبەت بە پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و خۆپیشاندانی لایەنگرانی ترەمپ بۆ ڕەتكردنەوەی دەستیپێكردووە.

كۆمپانیای تویتەر لەو چوارچێوەیەدا دەڵێت، لە چوارچێوەی سیاسەتی مەدەنی تایبەت مامەڵە لەگەڵ تویتەكاندا دەكات بەهۆی مەترسییەكانی توندوتیژی و، ڕێگە بە وەڵامدانەوەی ئەو تویتانە و دووبارە بڵاوكردنەوە و لایك كردنیان نادات.

دەشڵێت، “ئەمەش واتە ئەژماری سەرۆكی ئەمریكا بۆ ماوەی 12 كاتژمێر دادەخرێت پاش لابردنی ئەو جۆرە تویتانە.. ئەگەر تویتەكانیش لانەبات ئەژمارەكە بە داخراوەیی دەهێڵێتەوە”.

جەختیشیدەكاتەوە لە ئایندەدا پێشێلكردنی بنەماكانی تویتەر لەوانە سیاسەتی نەزاهەی مەدەنی یان هەڕەشەی توندوتیژانە، دەبێتە هۆی داخستنی هەمیشەیی ئەژمارەكەی ترەمپ.

هەڵپەساردنەكە تەنها تویتەری نەگرتەوە، بەڵكو فەیسبوك-یش ئاشكرایكرد، بۆ ماوەی 24 كاتژمێر ڕێگری لەهەر بڵاوكراوەیەك لە پەیجی ترەمپ-ەوە دەكات، هاوكات سەرۆكی (ئینستاگرام) ئاماژەی بەوەكرد كە، ئەژمارەكەی سەرۆكی ماوە تەواوبوو بۆ ماوەی 24 كاتژمێر ڕادەگرێت.

بابەتی پێشتر

لە خۆپیشاندانەكەی ئەمریكا چوار كەس گیانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

خۆری بەهای نەوت ڕوو لە هەڵهاتنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share