لە زاخۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.
بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 10ی بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەکی سێحلا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری ترێلە کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە سەلامەت بوو، بەڵام زیانی ماددی بە ئۆتۆمبێلەکە و بارەکەی گەیشت.