کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە

بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم لە بارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە رایدەگەیەنێت، “لە زۆربەی کاتەکاندا ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرمی سێ بۆ چوار پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە”.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێشەوە دەڵێت، “ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرمی بە نزیکەی دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

بابەتی پێشتر

شەفافییەت: داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینار بووە

بابەتی دواتر

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە بارەی مووچەوە دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share