بڕیاری حكومەتی هەرێم لەبارەی دەوامی خوێندنگاكان ڕاگەیەنرا

ڕاگرتنی دەوامی تا 16ی ئەم مانگە درێژكردەوە

حكومەتی هەرێم ڕاگرتنی دەوامی قۆناغەكانی 1 و 2ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی تا 16ی ئەم مانگە درێژكردەوە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی كانونی دووەم ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرهەڵدانی نەوەی نوێی ئەو ڤایرۆسە لە هەندێک وڵات و دوای هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بەتایبەت بابەتی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە گشت خوێندنگە و زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا هەمان ئەو بڕیارانەی پێشوو کە لەم بارەیەوە دەرکراون، پەیڕەو بکرێن:

1. دەوامی قۆناغەکانی 1 و 2 بنەڕەتی و 12 ئامادەیی (حکومی ـ ناحکومی)، تا رۆژی (2021/1/16) ڕادەگیرێت و سەر لە نوێ هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی تەندروستی دەكرێت.

2. قۆناغی 1 و 2 بنەڕەتی و 12 ئامادەیی دەتوانن تا کاتی کردنەوەی قوتابخانەکان، بەشێوەی “نائیلزامی” سوود لە وانەکانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین وەربگرن.

3. قۆناغی 3 بنەرەتی تا 11 ئامادەیی (حکومی – ناحکومی) بەشێوازی ئەلیکترۆنی لە خوێندن بەردەوام دەبن. هەروەها تا ڕۆژی (2021/1/16) و سەر لە نوێ هەڵسەنگاندنی بۆ رەوشی تەندروستیی، سەردانکردنی بە گروپ و ئامادەبوون لە قوتابخانەکان ڕادەگیرێت.

4. ئەو قوتابخانانەی کە لە گوندەکان و ئەو ناوچانەی كە هێڵی ئینتەرنێتیان وەک پێویست نییە و ژمارەی قوتابیانیان سنووردارە، دەوامیان بۆ گشت قۆناغەکان ڕادەگیرێت.

5. دەوامی باخچەی منداڵانی ناحکومی، تا ڕۆژی (2021/1/16) ڕادەگیرێت و سەر لە نوێ هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی تەندروستی دەكرێت.

6. دەوامی پەیمانگاکانی حکومی و ناحکومیی وەزارەتی پەروەردە، تا ڕۆژی (2021/1/16) ڕادەگیرێت و سەر لە نوێ هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی تەندروستی دەکرێت.

7. بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان، وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام سوود لەو پشووە فەرمییانە وەردەگرێت کە بە پێویستی بزانێت.

8. لە زانكۆ و پەیمانگاکان بۆ بەشە زانستییەکان، سیستەمی خوێندنی نێو كامپەس و خوێندنی ئەلیكترۆنی (خوێندنی ئاوێتە)، بەپێی ھەمان پلانی پێشوو ھەروەھا بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، تا ڕۆژی (2021/1/16) وەك خۆی بەردەوام دەبێت.

9. بەشە مرۆییەکانیش لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا بە ڕەچاوکردنی ڕێنمایی تەندروستیی زیاترەوە، تا (2021/1/16) بەھەمان شێوەی پێشوو وەک خۆی بەردەوام دەبێت.

وتەبێژی حكومەت ڕاشیگەیاندووە، ئەم بڕیارانە لە ڕۆژی (2021/1/7) کاری پێدەکرێت، دوای ئەم ڕێککەوتەش لیژنە کۆدەبێتەوە بۆ سەر لە نوێ تاوتوێکردنی ڕەوشی تەندروستیی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی رێگەپێدانی خانووکردن لە حەرەمی کادسترۆی گوندەکان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بەم نزیکانە رێگەپێدانی خانووکردن لە حەرەمی کادسترۆی گوندەکان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەیلا عومەر عەلی…
Total
0
Share