لیستی مووچەی مانگی ئاب ڕادەستی بەغداد کرا

لیستی مووچەی مانگی ئاب و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی تەمموز ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، تیمی تەکنیکیی وەزارەت بە ڕەسمی لیستی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد.

ئاماژەی بەوەش دا، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتەکانی مانگی تەمموزیش ڕادەستکراوە، بە ئامانجی وردبینیکردن و خێراکردنی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: بەشێك لە شەقامی سەرەکیی حمەوخان بەربەستدەکرێت

هاتوچۆی هەڵەبجە، رایگەیاند، بەشێك لە شەقامی سەرەکیی  حمەوخان بەربەستدەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەدروشمی (…
Total
0
Share