ئەمڕۆ کۆتا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی كاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

لێپرسراوی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا وادەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت.

ئامانج عەزیز لێپرسراوی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، لە سنوری پارێزگای سلێمانی هاوپەیمانییەتییەک و لیستێک و 22 کاندیدی سەربەخۆ تاوەکو دوێنێ لیستیان گێڕاوەتەوە بۆ کۆمسیۆن.

راشیگەیاند، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ملیۆنێک و 495 هەزار دەنگدەر هەیە و 75%ی خۆیان بەشێوەی بایۆمەتری تۆمارکردووە و ئەوانەی لە 2022 و 2023 ناوی خۆیان تۆمارکردووە، کارتەکانیان گەڕاوەتەوە و لە ناوەندەکانی تۆمارکردن دەتوانن وەریبگرنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی دووی ئەمساڵەوە کە دەستکراوە بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران نزیکەی 37 هەزار کەس تۆمارکراون و بەم نزیکانە کارتەکانیان بۆ چاپ دەکرێت و رادەستیان دەکرێتەوە.

جەختیشیکردەوە، “ئەم هەڵبژاردنە تەنها بە کارتی دەنگدان دەنگدەر دەتوانێت دەنگەکەی بدات.”

 

 

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

دۆلار بۆ خوار 147 هەزار دینار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە مستەفا كازمی-یەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوا لە هەمووان دەكات دووربكەونەوە لە تۆمەتباركردن و زمانی تەخوین و دەڵێت،…
Total
0
Share