ئەمڕۆ رۆژی سوپاسگوزاریی مانگای دەریایە

مانگای دەریا یەکێکە لە ئاژەڵە زەبەلاحە دەریاییەکان، لە ئێستادا لە لیستی ئەو ئاژەڵانەدایە کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و هەربۆیە ماوەی چەندین ساڵە 28 ی ئازار وەک رۆژی سوپاسگوزاریی بۆ ئەو ئاژەڵە دیاریکراوە.

مانگای دەریا کە ناوە راستەقینەکەی (Manatee)ە و لەناو خەڵکیدا بووکی دەریاشی پێدەوترێت لە خێزانی رووەکخۆرەکانە، درێژییەکەیان لەنێوان 2.5 بۆ 3.5 مەتر دەبێت، کێشیان لەنێوان 230 بۆ 900 کیلۆگرامدایە.

لە ساڵانی رابردوودا ئەم جۆرە ئاژەڵە رووبەڕووی مەترسییەکی زۆری راوکردن بوونەتەوە، بەهۆیەوە لە ئێستادا ژمارەیان بە شێوەی بەرچاو کەمیکردووە و مەترسی لەناوچوونی لەسەرە.

لە ساڵی 1981 ەوە بە مەبەستی پارێزگاریکردن لەم ئاژەڵە، ئەمڕۆ وەک رۆژی سوپاسگوزاریی بۆی دیاریکراوە و خەڵكی لە پارێزگاریکردن لە مانەوەی ئەم جۆرە ئاژەڵە هۆشیاردەکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

چەند زانیارییەك لەبارەی پێدانی دوو مووچە بەر جەژن ئاشكرابوو

بابەتی دواتر

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە ئەڵمانیا چوار کەس گیانیانلەدەستدا و 35ی دیکە برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share