ساڵانە ملیۆنان هێکتار دارستان لە جیهاندا لەناودەچن

دارستانەکان ڕووبەری 31%ی هەسارەی زەوی پێکدەهێنن، کە دەکاتە زیاتر لە چوار ملیار هێکتار، ناوچەکانی هێڵی ئیستیوائی زۆرترین ڕێژەی ئەو دارستانانەیان بەردەکەوێت کە دەکاتە 45%ی دارستانەکانی جیهان، پێنج لە وڵاتانی جیهان ڕوسیا، بەرازیل، کەنەدا، ئەمریکا و چین زیاتر لە نیوەی دارستانەکانی جیهانیان تێدایە.

لە گفتوگۆکانی لوتکەی “کۆپ26” لە گلاسکۆ، 141 دەوڵەتی جیهان بەڵێننامەیان واژووکرد، سەبارەت بە ڕاگرتنی لەناوچوونی دارستانەکان و پێچەوانەکردنەوەی لەناوچوونی دارستانەکان بۆ خولگەی پێچەوانەی تا ساڵی 2030.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهان، تەنها لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا 420 ملیۆن هێکتار لە دارستانەکانی جیهان لەناوچوون.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، تێکڕای لەناوچوونی ساڵانەی دارستانەکان لە ساڵانی 1990 بۆ 2000 لە 7.8 ملیۆن هێکتارەوە دابەزیوە بۆ 5.5 ملیۆن هێکتار لەساڵانی 2000 بۆ 2010، هەروەها لە 10 ساڵی ڕابردوودا بووە بە 4.7 ملیۆن هێکتار ئەوەش بەهۆی دابەزینی فراوانبوونی دارستانەکان.

ئەو ڕاپۆرتەی ڕێکخراوەکە لە ساڵی ڕابردوودا بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوەدەکات، فراوانبوونی کشتوکاڵ هۆکاری لەناوچوونی 90%ی دارستانەکانە لە جیهاندا، هەروەها ئاژەڵداری هۆکاری لەدەستدانی 37.5%ی دارستانەکانە.

دارستانەکانی ئەمازۆن

دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆن لەسەر خاکی نۆ وڵاتی ئەمریکای باشوورن، بەڵام زۆرینەیان کە دەکاتە 60% دەکەوێتە بەرازیلەوە، نزیکەی یەک لەسەر سێی لەناوچوونی دارستانەکانی ناوچەی “GREEN PEACE” پەیوەندیدارن بەو شوێنانەی ئاژەڵیان تێدا بەخێودەکرێت.

لە لوتکەی گلاسکۆ بەرازیل ڕاگەیەندراوێکی پەسەندکرد، سەبارەت بە گۆڕانکاریی لە سیاسەتی خراپی وڵاتەکە بەرامبەر مامەڵەکردن لەگەڵ دارستانەکانی ئەمازۆن، هەروەها تەرخانکردنی بودجە بۆ قەرەبووکردنەوەی لەناوچوونی دارستانەکان لە وڵاتەکە.

ناوچەی ئەمازۆن نیشتمانی زیاتر لە سێ ملیۆن جۆر ڕووەک و ئاژەڵی جۆراوجۆرە، هەروەها یەک ملیۆن دانیشتووانی ڕەسەنی هەیە، وەک گەنجینەیەکی گەورەی پارێزگاریکردنە لە بەرزبوونەوەی کاربۆن و قەتیسبوونی گەرما، لەسەردەمی سەرۆکایەتیی بۆلسۆنارۆی سەرۆکی بەرازیلدا، لەناوچوونی دارستانەکان لەو وڵاتە بەئاستێکی زۆر بەرزبووەوە، ئەو ڕووبەری دارستانانەی لە ماوەی نێوان مانگی ئابی 2020 تاوەکو تەموزی 2021 لەناوچوون لەو ناوچەیە 1.324 ملیۆن هێکتار دارستان بووە کە ئەوە زۆرترین ڕووبەرە لە ساڵی 2006ـەوە دارستانەکانی ئەمازۆن لەدەستیدابێت.

توێژینەوەیەک کە گۆڤاری ساڵانەی “Nature” بڵاویکردووەتەوە، دارستانەکانی ئەمازۆن تائێستا لەبەشی باشووری ڕۆژهەڵاتییەوە، ڕووبەڕووی گۆڕانکاری و لەناوچوون دەبێتەوە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەواوە، هۆشداریشدەدات ئەگەر قەتیسبوونی گەرما و دەردانی گازە ژەهراوییەکان کەمنەکرێتەوە کە بووەتە کۆگای گلدانەوەی 450 ملیار تۆن لە کاربۆن، دەبێتە هۆکاری لەناوچوونی زۆرێک لە ڕووبەری دارستانەکانی ئەمازۆن و قەیرانێکی ئاووهەوای جیهانیی سەخت.

دارستانەکانی تایگا

ڕوسیا خاوەنی گەورەترین ڕووبەری دارستانە لە جیهاندا، کە لە دارستانە باکوورییەکان بەناوی “دارستانەکانی تایگا” بڕێکی زۆر کاربۆن گلدەدەنەوە، ئێستا بەهۆی لەناوچوونی دارستانەکانییەوە ڕووبەڕووی قەتیسبوونی زۆری گەرما بووەتەوە.

هەواڵی دڵخۆشکەر ئەوەیە ڕوسیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە پابەندبوونی با پاراستنی ڕووبەری دارستانەکان و دارستانەکانی تایگا ڕاگەیاند، کە دەتوانن کاریگەریی ئەرێنیی گەورەیان لەسەر کەبوونەوەی گۆرانکارییەکانی ئاووهەوا و قەتیسبوونی گەرماوە هەیە.

دارستانەکان ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا، وەک دەزانرێت نیوەی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە سوتانی بەردە سوتەمەنییەکانەوەیە، لەگەڵ بوونی دارستانەکان بەڵام زیاتر لە نیوەی دەردراوەکانی ئەو گازە لە کەشدا دەمێنێتەوە.

توێژینەوەکە باس لەوەدەکات دارستانەکانی ڕوسیا و لەناویاندا تایگا، ڕۆڵی گەورەیا لە گلدانەوەی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن هەیە کە دەکاتە تێکڕای 1.7 ملیار تۆن لەو گازە لە ساڵێکدا، ئەوەش بڕی پێویستە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو گازە ژەهراوییانەی لە وڵاتەکەوە دەردەدرێت.

بەپێی ئامارەکانی پێشوو، بڕی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی دەردراو بەهۆی بەردە سوتەمەنییەکانەوە لە جیهاندا دەگاتە 35 ملیار تۆن لە ساڵێکدا، ئەمەش دەبێتە مەترسیی گەورەی ژینگەیی و پاڵنەری بەهێز بۆ گۆرانکارییەکانی ئاووهەوا ئەگەر بە ڕێگریکردن لە لەناوچوونی دارستانەکان و کەمکردنەوەی دەردانی گازە ژەهراوییەکان قەرەبوو نەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

دامەزرێنەری تویتەر پەشیمانی دەردەبڕێت

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری خوێندنگایەك بە تەزووی كارەبا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share