لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاردرا وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات رابسپێردرێت و ئامادەكاری بۆ مووچەی مانگی ئازار بكرێت.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رابسپێردرێت بۆ پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی كە تا ئێستا سوودمەندنەبوون.
هاوكات بڕیاریش درا داشكاندن بۆ پارەی كارەبا و كرێی خوێندنی پاراڵێڵ بكرێت.