گۆڕانکارییەکی سادە لە ژیانی رۆژانە دەتوانێت کێشەی خەو چارەسەربکات

توێژینەوەیەک بەو دەرئەنجامە گەیشتووە، ئەو کەسانەی هەفتانە دوو تا سێ جار وەرزش ئەنجامدەدەن، کەمتر توشی ئەو دۆخە دەبن کە مرۆڤ هەست دەکات تێرخەو نەبووە و کاریگەری باشی دەبێت لەسەر کێشەکانی خەو بە شێوەیەکی گشتی.

ئەنجامدانی وەرزش و جوڵەی رۆژانە کاریگەری باش و بەرچاوی دەبێت لەسەر جەستە بەشێوەیەکی گشتیی، دڵ و ماسولکە و دۆخی دەرونی مرۆڤ و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی مەرگی پێشوەختە.

ژمارەیەک توێژەری زانکۆی رێکیافیک لە ئایسلاند بەو دەرئەنجامە گەیشتوون، کێشەکانی خەو بەشێکیان پەیوەندیدارن بە دڵ و سووری خوێنەوە و هەندێکیشیان پەیوەندییان بە دۆخە دەرونییەکانەوە هەیە.

دەرئەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە ئەو کەسانەی وەرزشیان ئەنجامداوە بەشێوەیەکی رێکوپێک خەوتوون و ئەوانەی وەرزشیان ئەنجامنەداوە کەمتر لە شەش کاتژمێر خەوتوون لەکاتێدا هەر مرۆڤێک دەبێت لە 7 بۆ 9 کاتژمێر بخەوێت لە شەو و رۆژێکدا.

 

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات راسپێردرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share