بایدن: دوای بەئەندامبوونی سوید ناتۆ لە جاران بەهێزترە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ناتۆ “لە جاران بەهێزترە” دوای ئەوەی سوید ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆتایی بە دوو سەدە بەشدارنەبوونی لە هاوپەیمانییەتییەکان هێنا و پەیوەندی بە هاوپەیمانی ناتۆوە کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکی جەنگی ئۆکرانیادا پێمان وابوو، ئەوروپا لاواز دەبێت و ناتۆش بەش بەش دەبێت، بەڵام ئێستا ناتۆ بەهێزتر بووە و یەکگرتوتر و بەئیرادەترە.

ئەمڕۆ سوید بە بەڵگەنامەکانی پەیوەست بوون بە رێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بوو بە 32 هەمین ئەندام کە لە میانی ڕێوڕەسمێکدا لە واشنتۆن رادەستکرا، ئەمەش کۆتایی بە دوو سەدە لە نەبوونی هاوپەیمانییەتی بۆ وڵاتەکە هێنا.

ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە بۆ وڵاتێک کە تا ساڵی 2022 دەیویست لە رووی سەربازییەوە بێ لایەن بێت.

بە ئەندامبوونی سوید، دوای بە ئەندامبوونی فینلاند لە ساڵی رابردوودا، بەو مانایەیە کە هەموو وڵاتانی سەر دەریای باڵتیک جگە لە رووسیا، ئێستا ئەندامی ناتۆن.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق: زیاتر لە 583 ژن لە عێراقدا لە چاودێری کۆمەڵایەتیی سوودمەندبوون

بابەتی دواتر

لە سلێمانی کەسێک کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share