ئومێد خۆشناو: دوکاندارانی بازاڕی لەنگەی هەولێر لە باجی دوو ساڵ داشکاندنیان بۆدەکرێت

سەرجەم ئەو دوکانانەى بازاڕى لەنگە کە بە هۆى ئاگرکەوتنەوەوە زیانیان بەرکەوتووە، لە 30% بۆ ساڵى 2023 و لە 100% بۆ ساڵی 2024، لە وەرگرتنى باج داشکاندنیان بۆدەکرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌باره‌ت بەهاریکارى و یارمەتیدان و دەستگیرۆیی کاسبکار و دوکاندارانى زیانلێکەوتووى بازاڕى لەنگەى شارى هەولێر ئەنجامدرا.

لە راگەیەندراوەکەی پارێزگاری هەولێردا هاتووە، لە دواى جەژنى رەمەزانى پیرۆز، لەلایەن سەرۆکایەتیى شارەوانیى هەولێر دەستبکرێت بە رێکخستنەوەى سەرتاسەرى بازاڕى لەنگە و هەڵگرتن و لادانى سەرجەم زێدەڕۆیی و سەرپێچیەکانى نێو بازاڕەکە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، “لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە لێخۆشبوونى لە 30% بۆ ساڵى 2023 و لە 100% بۆ ساڵی 2024، لەوەرگرتنى باج لە سەرجەم ئەو دوکانانەى بازاڕکە کە بە هۆى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە”.

ئێوارەی رۆژی 27ی شوباتی   2024ئاگر لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە 166 دووکانی بازاڕەکە زیانیان پێگەیشت، خاوەن دوکانەکان چەندین جار لەبەرامبەر قەرەبوونەکردنەوەیان ناڕەزاییان دەربڕی و گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

رۆژی 24ی ئازاری 2024 بڕیارى یەک ساڵ لێخۆشبوون لە کرێى ساڵانە و 6 مانگ رسوماتی خاشاکى دووکاندارانی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر پەسەندکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی یەکێتیی فەرمانبەرانی کوردستان پشتگیری بۆ بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربڕی

لقی سلێمانییی یەكێتیی فەرمانبەرانی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە،  پشتیوانیی خۆمان بۆ بڕیارە مێژووییەكەی سەرۆك بافڵ بۆ رەتكردنەوەی…
Total
0
Share