بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی رایگەیاند، “دابەشکردنی پاداشتی مۆڵەتی کۆکراوەی شەش مانگی خانەنشینان دەستیپێکردووە”.
ئەشرەف فازڵ، بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە دوێنێ یەکشەممە 20ی نیسانی 2025ەوە، پرۆسەی دابەشکردنی پاداشتی مۆڵەتی کۆکراوەی شەش مانگی خانەنشینان دەستیپێکردووە”.
وتیشی، “هەموو پارەکە بە یەک گوژمە خەرجدەکرێت، بەڵام بە قۆناغ بەجۆرێک هەر رۆژەی پاداشتی ژمارەیەک خانەنشین دابەشدەکرێت”.
لەهەرێمی کوردستان لەدایکبووانی سێ ساڵ پێکەوە خانەنشینکران، بەڵام تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆریان هیچ مووچەیەکی خانەنشینییان وەرنەگرتووە، چونکە مامەڵەکانیان بە سستی بەڕێوەدەچێت.