بە بەهای 400 ملیۆن دینار پڕۆژەیەکی کارەبا لە سەیدسادق جێبەجێدەکرێت

کارەبای سلێمانی پڕۆژەیەکی کارەبا لە سەیدسادق بە بەهای 400 ملیۆن دینار جێبەجێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر بودجەی 8%ـی داهاتی کارەبای سلێمانی و بە نزیکەی 400 ملیۆن دینار پڕۆژەیەکی کارەبا لە سنووری قەزای سەیدسادق جێبەجێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژەکە بە دوو بەشی جیاواز پێکدێت کە بریتیین لەمانە، یەکەم: دەرکردنی فیدەری 20ی بەردەوام بۆ سەرچاوی ئاوی حەسار و نەخۆشخانەی حەسار.

دووەم: گۆڕینی گڵۆپەکانی تۆڕی رووناکی قەزاکە لە سۆدیۆمەوە بۆ جۆری لید.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە ماوەی دیاریکراو بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، 190 رۆژ بخایەنێت و دوای ئەو ماوەیە پڕۆژەکە جێبەجێکرابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: رۆژانی هەینی و پشووەکان هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغەیە

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، تاوەکو مانگی تشرینی دووەم، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە چەند شوێنێک قەدەغەیە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share