سەرجەم ئەو دوکانانەى بازاڕى لەنگە کە بە هۆى ئاگرکەوتنەوەوە زیانیان بەرکەوتووە، لە 30% بۆ ساڵى 2023 و لە 100% بۆ ساڵی 2024، لە وەرگرتنى باج داشکاندنیان بۆدەکرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ كۆبوونهوهیهكی تایبهتی سهبارهت بەهاریکارى و یارمەتیدان و دەستگیرۆیی کاسبکار و دوکاندارانى زیانلێکەوتووى بازاڕى لەنگەى شارى هەولێر ئەنجامدرا.
لە راگەیەندراوەکەی پارێزگاری هەولێردا هاتووە، لە دواى جەژنى رەمەزانى پیرۆز، لەلایەن سەرۆکایەتیى شارەوانیى هەولێر دەستبکرێت بە رێکخستنەوەى سەرتاسەرى بازاڕى لەنگە و هەڵگرتن و لادانى سەرجەم زێدەڕۆیی و سەرپێچیەکانى نێو بازاڕەکە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، “لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە لێخۆشبوونى لە 30% بۆ ساڵى 2023 و لە 100% بۆ ساڵی 2024، لەوەرگرتنى باج لە سەرجەم ئەو دوکانانەى بازاڕکە کە بە هۆى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە”.
ئێوارەی رۆژی 27ی شوباتی 2024ئاگر لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە 166 دووکانی بازاڕەکە زیانیان پێگەیشت، خاوەن دوکانەکان چەندین جار لەبەرامبەر قەرەبوونەکردنەوەیان ناڕەزاییان دەربڕی و گردبوونەوەیان ئەنجامدا.
رۆژی 24ی ئازاری 2024 بڕیارى یەک ساڵ لێخۆشبوون لە کرێى ساڵانە و 6 مانگ رسوماتی خاشاکى دووکاندارانی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر پەسەندکرا.