دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا  بڕیاردراوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆران بکرێت، دواتر و دوای گەیشتنی پارەی مووچەی مانگی ئازار لە بەغدادەوە راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی تائێستا سودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی.

هاوکات بڕیاردراوە چەند ئاسانکاریی و داشکاندنێک لەو قەرزانەی لەسەر هاوڵاتییان کەڵەکەبوون بکرێت.

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وردەکاریی بڕیارەکان بخرێنەڕوو.

بابەتی پێشتر

شەش رۆژ پشووی فەرمیی دەبێت لە مانگی نیساندا

بابەتی دواتر

ئومێد خۆشناو: دوکاندارانی بازاڕی لەنگەی هەولێر لە باجی دوو ساڵ داشکاندنیان بۆدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share