بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە و بەهای دۆلار ناجێگیرە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کۆی گشتیی خستنەڕووی دۆلار بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، 257 ملیۆن و 591 هەزار و 195 دۆلار بووە و بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا ناجێگیرە.

بە گوێرەی خشتەکەی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 13 ملیۆن و 190 هەزار دۆلار بەشێوەی کاش خراوەتەبازاڕەوە، کە بڕێکی کەمترە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو و دەکرێت کاریگەری لەسەر بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار هەبێت.

بڕەکەی دیکەش، کە 244 ملیۆن و 401 هەزار و 195 دۆلارە بەشێوەی حەواڵاتی بازرگانیی بووە.

لە ئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 148 هەزار دینارە، لە کاتێکدا لە چەند رۆژی رابردوودا دوای ئەوەی رووی لەدابەزین کرد تا 146 هەزار و 800 دینار دابەزی و دواتر بەرزبووەوە.

 

بابەتی پێشتر

تۆڕی رێکخراوەکانی سلێمانی (هەژماری من) رەتدەكەنەوە

بابەتی دواتر

تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بە جێگیری مایەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی بەجێگیری مایەوە…
Total
0
Share