عێراق هەناردەی نەوت دەگەیەنێتە هەشت ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە

عێراق دەیەوێت هەناردەی نەوت زیادبكات بۆ هەشت ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا، وەزیری نەوت دەڵێت، دەچمە فەرەنسا وەبەرهێنەران دەهێنم.

وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، سەردانی فەرەنسا دەكات و ئامانجی هێنانی وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتەیە بۆ كاركردن لە هەردوو كەرتی نەوت و غازی سروشتیی عێراقدا.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ڕایگەیاند، سەردانی فەرەنسا دەكات و لەگەڵ نوێنەرانی كۆمپانیا گرنگەكاندا كۆدەبێتەوە و پەیامێكی بازرگانییان پێدەگەیەنێت و وتی، “پیشەسازییەكی زەبەلاحی نەوتمان هەیە و دەمانەوێت زۆرترین لایەنی كاریگەر بێنە عێراق و ڕكابەریی بكەن”.

ئێستا عێراق ڕۆژانە 4.5 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، ئیحسان عەبدولجەبار ئاشكرایكردووە كە دەیانەوێت قەبارەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت تا ساڵی 2027 بگەیەنن بە هەشت ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بۆ ئەوەش لەگەڵ وەبەرهێنەرانی جیهاندا گفتوگۆدەكەن.

بابەتی پێشتر

زیلینسكی: جیهان چاوەڕوانە ڕوسیا چەكی ئەتۆمی یان كیمیایی بەكاربهێنێت

بابەتی دواتر

دیداری یەكێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار جێگیرە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە…
Total
0
Share