نرخی نەوت 74 دۆلاری تێپەڕاند

جارێكی دیكە نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 74 دۆلاریشی تێپەڕاند.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دوای كۆبوونەوەی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵەس و ڕێككەوتن لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت دابەزینی پێوانەیی تۆماركرد و لە هەر بەرمیلێك نەوتدا نزیكەی چوار دۆلار نرخەكەی لەدەستدا، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوەكردووە، ئەمڕۆش لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی نەوت بەرزبووەوە.

ئەمرۆ سێشەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 74.81 مامەڵەی پێوەكرا.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساسی ئەمریكاش بە 72.81 مامەڵەی پێوەكرا.

لەدوای ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس لەڕۆژی دووشەممەی ڕابردوودا بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان بەبڕی 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆوەبینی، بەڵام جارێكی دیكە نرخی نەوت ڕووی لە بەزربوونەوەكردووە.

بابەتی پێشتر

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی كارەبا لەبارەی بڕینی كارەبای هاوبەشان ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی هێلكە بەرزبووەوە

ئەمڕۆ هەینی نرخی هێلكە لە شارەكانی ناوەڕاست و باشوور بەرزبووەوە. بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە بە رادەیەكە كە هەر كارتۆنێك…
Total
0
Share