کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆت دەشکێنن

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی، لە هەوڵدان کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە رازی بکەن لە هەفتەی داهاتووەوە بایکۆت بشکێنن و دەست بە دەوام بکەنەوە.

بەهمەن ئەحمەد محێدین بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندیی هاوڵاتییان لە هەوڵداین بەشێک لە کارمەندەکانمان رازی بکەین بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و مامەڵەی هاوڵاتییان راییبکەن.

ئاشکراشیکرد، بەشێک لە هاوڵاتییان ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەسەردەچێت، گەر لە کاتی خۆیدا نوێینەکەنەوە سزای دارایی دەدرێت، بۆیە لە رۆژی یەکشەممەوە کارمەندەکان دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، ئێمەش هەوڵدەدەین بە کەمکردنەوەی دەوام یان “تەناوب” هاوکارییان بکەین.

جەختیشیکردەوە، رەنگە بتوانین بۆ رۆژی یەکشەممە دەست بە دەوام بکەینەوە.

بابەتی پێشتر

نیۆرک تایمز: باراک ئۆباما ترسی زۆری لە دۆڕانی بایدن هەیە

بابەتی دواتر

هێزێكی ئەمنی لە بەردەم وەزارەتی كار لە هەولێر بڵاوەپێكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share