چارەسەرێكی نوێ ئومێد بە نەخۆشانی شەكرە دەبەخشێت

ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی رەزامەندی نیشاندا لەسەر بەكارهێنانی چارەسەرێكی نوێ بۆ نەخۆشیی شەكرە لە جۆری یەكەم كە بە چارەسەری خانەیی ناودەبرێت، لە هەنگاوێكی راستەوخۆدا وەك ئامادەكارییەك بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشییەی ساڵانە دەبێتەهۆی گیانلەدەستدانی ملیۆنان كەس بەهۆی لێكەوتە مەترسیدارەكانیەوە.

چارەسەر نوێیەكە وەرگرتنی خانەی بیتا كە بەرهەمهێنی هۆرمۆنی ئەنسۆلینە لە پەنكریاسی خۆبەخشانی مردوو، ئەوانەی نەخۆشیی شەكرەیان نییە و، سەرلەنوێ چاندنەوەی پاش دەستكاریكردنی لە تاقیگەدا لەناو جگەردا لەخۆدەگرێت، تا دواتر توانای دەردانی ئەنسۆلینی بۆ بگەڕێنێتەوە.

ئەم چارەسەرە گونجاوە بۆ ئەو كەسانەی ناتوانن بگەنە ناوەندی سروشتیی گلۆكۆز لە خوێندا بەهۆی زیاد دابەزینی شەكر لە خوێندا.

رەزامەندییەكەی ئیدارەكەی ئەمریكا پاش دوو تاقیكردنەوەی جێگا بۆ سی تووشبووی نەخۆشیی شەكرە لە جۆری یەكەم دێت.

ئەنجامەكان دەریخست 11 بەشداربوو پێویستیان بە دەرزیی ئەنسۆلین نەماوە لە ساڵێكەوە بۆ پێنج ساڵ، لەكاتێكدا 10ی دیكەیان پێویستیان بەو دەرزییە نەماوە بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵ.

دكتۆر ئیلی حەداد، سەرۆكی كۆمەڵەی پزیشكیی لوبنانی ئەوروپی رایگەیاند، جەستە پێویستی بە شەكر یان ماددەی گلۆكۆزە وەك سەرچاوەی وزە لە ژیانی رۆژانەدا بە بڕێكی دیاریكراو.

ئەوەشی وت، “ئەنسۆلین هۆرمۆنێكە یاریدەدەری جەستە دەدات بۆ چاودێریكردنی رێژەی شەكر لە خوێندا”.

روونیشیكردەوە، دوو جۆر نەخۆشیی شەكرە هەن یەكەم، توانای دەردانی ئەنسۆلینی نییە لە جەستەیدا و بە دەرزی چارەسەر دەكرێت، دووەم ئەوەیە كە ئەنسۆلینی بێ كاریگەر و زیانبەخش دەردەدات و لەم حاڵەتەدا بە حەب چارەسەردەكرێت.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە هاوكاری و پشتگیریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و فەرەنسا بەردەوامبێت

بابەتی دواتر

دایكی سێ منداڵ لە دهۆك كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share