ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی بەفیڕۆدانی سامانی گشتیی پێنج کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک دەستگیرکران.
دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه هه‌ڵساون به گۆڕینی تاوه‌ره‌كانی كاره‌با و گۆڕینی به ستوونی تۆڕدار كه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانه و هۆكارێكه بۆ به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی.
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی دەستەکە لە پارێزگای کەرکوک، گه‌نده‌ڵییه‌كی دیكه له پڕۆژه‌یه‌كی ئاوه‌ڕۆ ئاشكراكراوه كه تێچوه‌كه‌ی چوار ملیار دیناره.
بەپێی زانیارییەکانی دەستەکە، گه‌نده‌ڵیه‌كه له هێڵی ئاوه‌ڕۆیه كه له فولكه‌ی عه‌ره‌فه‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ گه‌ڕه‌كی عه‌مه‌ل شه‌عبی و له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیای ناوخۆییه‌وه جێبه‌جێكراوه به‌تێچووی چوار ملیار دینار و دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه پرۆژه‌كه كه‌موکوڕی زۆری تێداكراوه و بێ كوالێتییه.
لە لایەکی دیکەوە له شاره‌وانی كه‌ركوكیش كه‌سێك ده‌ستگیركراوه كه هه‌وڵیداوه پارچه زه‌وییه‌ك به‌بێ ئاماده‌بوونی خاوه‌نه شه‌رعییه‌كه‌ی به‌ناوی هاوڵاتییه‌كه‌وه بكات.