ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: پێش جەژن خشتەی بودجەی ساڵی 2024 رادەستی پەرلەمان دەکرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات پێش پشووی جەژنی رەمەزان خشتەی بودجەی ساڵی 2024 بگاتە پەرلەمان.

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، “هێشتا خشتەی بودجەی ساڵی 2024 لە حکومەتەوە نەگەیشتووە ئەنجومەن، لە کاتێکدا ئێمە لە مانگی ئازارداین و بڕیار بوو حکومەت پێش کۆتایی ساڵی رابردوو بیاننێرێت و پێشکەشی بکات بۆ پەسەندکردنی”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “وەزارەتی پلاندانان بودجەی وەبەرهێنانی تەواوکردووە و ئێستا خشتەکان لەبەردەم دەستەی راویژکارانی سەربە دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دایە و خراوەتە بەردەم سەرۆکی حکومەت، پێشبینیش دەکەین پێش جەژنی رەمەزان بگاتە پەرلەمان”.

بابەتی پێشتر

نرخی کارەبای سیتییەکان بۆ ئەم مانگە دیاریکرا

بابەتی دواتر

پزیشكانی نیشتەجێی دێرین و خولاو لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share