پزیشكانی نیشتەجێی دێرین و خولاو لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد

ئەمڕۆ پزیشکانی نیشتەجێی دێرین و خولاو لە سنووری سلێمانی بڕیاریاندا لەسەرجەم نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی مووچەکانیان بایکۆتی دەوام بکەن.

نوێنەری پزیشکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە وەک پزیشکانی گەنج لە (نیشتەجێی خولاو، نیشتەجێی دێرین و پلەبەند) لە ماوەی رابردوودا بە هەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی بەردەوام بووین، بەڵام لە ئێستادا لە بارودۆخێکی سەختی داراییداین، بۆیە دوای ئەوەی کە هیچ چارەسەرێکمان نەما بڕیارماندا بە بایکۆتکردنی دەوام لەسەرجەم نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی ناو شاری سلێمانی و دەرەوەی شار.

ئاشکراشیکرد، دەوام لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکان و ئەنجامدانی نەشتەرگەری کتوپڕ بەردەوام دەبێت.

جەختیشیکردەوە، ئێمە پێمان وایە شایستە داراییەکانمان هاتووە و لایەنێک دەستیبەسەردا گرتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەنداوەكە ڕوونكردنەوە دەدات
بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاوی بەنداوی دوكانی زیادكردووە؟ ‏

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ڕایدەگەیەنێت، بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو كاریگەری لەسەر زیادبوونی ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان نەبووە و دەڵێت،…
Total
0
Share