ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هەرێم هەفتەی رابردوو کۆدی دامودەزگا ئەمنییەکانی بۆ بەغداد ناردووە و لە ئێستادا وردبینی لەو کۆدانەدا دەکرێت، چونکە گومان بۆ عێراق دروستبووە، خەڵکی سوری و تورکی لەناو لیستی مووچەدا هەبێت.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، عێراق دەیەوێت لە رێگەی پەنجەمۆرەوە ژمارە و ناسنامەی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم بزانێت.
سەبارەت بەوەی تا چەند عێراق دەتوانێت لە ڕێگەی کۆدەوە ناسنامەی کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم ئاشکرابکات، دەنگی ئەمریكا لە زاری جەبار یاوەر نمونەی هێنایەوە و وتی، “من جەبار یاوەرم و پلەکەم فەریقە لە وەزارەتی پێشمەرگە، لە بری ناوەکەم لە کۆد نەمبەردا ژمارە 4891 دەڕوات بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام زانیاری لەبارەی پلە و بڕی مووچە و هەموو ئەوانە لەگەڵ کۆد نەمبەرەکەدا دەنێردرێت”.
بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە دەستکەوتووە، ئەو کۆدەی رەوانەی بەغداد کراوە، پلە و مووچە و بڕوانامە و زانیارییەکانی دیکەی تێدایە جگە لە ناو و، ئەوەش وەک چارەسەرێکی ناوەندی لە نێوان هەرێم و عێراق کراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی هاریکاریی نێوان لایەنەکان دەکەینەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە کریستیان ئۆلفکێ، کۆنسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە…
تەندروستیی هەرێم لەبارەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی توشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی…
هونەرمەند نەرمین قادر كۆچی دوایی كرد
نەرمین قادر لە ساڵی 1962 لە شاری سلێمانی لە دایكبووە. یەكەم بەرهەمی شانۆیی لە ساڵی 1975 دا نمایشكراوە…
شارەوانیی سلێمانی لەبارەی پەناگەی سەگی بێلانەوە روونكردنەوە دەدات
شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەركی خۆیان لە دابینكردنی زەوی بۆ پەناگەی سەگی بێلانە جێبەجێكردووە و هەنگاوەكانیشیان لەو رووەوە ئاشكرادەكات.…