ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هەرێم هەفتەی رابردوو کۆدی دامودەزگا ئەمنییەکانی بۆ بەغداد ناردووە و لە ئێستادا وردبینی لەو کۆدانەدا دەکرێت، چونکە گومان بۆ عێراق دروستبووە، خەڵکی سوری و تورکی لەناو لیستی مووچەدا هەبێت.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، عێراق دەیەوێت لە رێگەی پەنجەمۆرەوە ژمارە و ناسنامەی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم بزانێت.
سەبارەت بەوەی تا چەند عێراق دەتوانێت لە ڕێگەی کۆدەوە ناسنامەی کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم ئاشکرابکات، دەنگی ئەمریكا لە زاری جەبار یاوەر نمونەی هێنایەوە و وتی، “من جەبار یاوەرم و پلەکەم فەریقە لە وەزارەتی پێشمەرگە، لە بری ناوەکەم لە کۆد نەمبەردا ژمارە 4891 دەڕوات بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام زانیاری لەبارەی پلە و بڕی مووچە و هەموو ئەوانە لەگەڵ کۆد نەمبەرەکەدا دەنێردرێت”.
بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە دەستکەوتووە، ئەو کۆدەی رەوانەی بەغداد کراوە، پلە و مووچە و بڕوانامە و زانیارییەکانی دیکەی تێدایە جگە لە ناو و، ئەوەش وەک چارەسەرێکی ناوەندی لە نێوان هەرێم و عێراق کراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
بافڵ جەلال تاڵەبانی: پاڵپشت و پشتیوانیی هەموو ئەو گەنجانە دەکەم کە دەیانەوێت خزمەت بە کوردستان بکەن
بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، پاڵپشت و پشتیوانی هەموو ئەو گەنجانە دەکەم کە بیرۆکەی داهێنەرانەیان هەیە و دەیانەوێت خزمەت…
17/05/2022
بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکرایەوە
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممەی پەرلەمانی ڕاگەیاند، ئەمە لەکاتێکدایە زیاتر لە مانگێکە…
13/11/2022
پۆلیسی کەرکوک: ئەو خەسووەی بە سوتاندنی بوکەکەی تۆمەتبارکرا هەڵات
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، ئەو خەسووەی بە سوتاندنی بوکەکەی تۆمەتبارکراوە هەڵاتووە. عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی…
31/10/2022