بافڵ جەلال تاڵەبانی: پاڵپشت و پشتیوانیی هەموو ئەو گەنجانە دەکەم کە دەیانەوێت خزمەت بە کوردستان بکەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، پاڵپشت و پشتیوانی هەموو ئەو گەنجانە دەکەم کە بیرۆکەی داهێنەرانەیان هەیە و دەیانەوێت خزمەت بە کوردستان بکەن و دەرگامان بۆ هەموو هەوڵێکی لەو شێوەیەش کراوەیە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە بۆکان جاف، یەکێک لەو گەنجانەی ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی هەبوو لە زیادکردنی کوردیی سۆرانی بۆ بەشی وەرگێڕانی گووگڵ.

لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی ڕۆڵ و ماندووبوونی بۆکان جاف و هەموو ئەو گەنجانەی کرد کە هەوڵێکی گرنگ و نموونەییان داوە بۆ زیادکردنی كوردیی سۆرانی لە بەشی وەرگێڕانی گووگڵ و وتی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی و پشتگیری لە هەموو هەوڵێکی لەو شێوەیە دەکات لە بواری تەکنەلۆجیا و دەبێت هەموومان پێکەوە پشتگیری ئەو گەنجە زیرەک و داهێنەرانە بکەین و کارئاسانیان بۆ بکەین.

باسی لەوەشكرد، گەنجان سەرمایەی نیشتمانیی ئێمەن و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر و ئارامتر بەندە بە پاڵپشتی و هاریکاری گەنجە خوێنگەرم و چالاکەکانمانەوە.

لە درێژەی دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، “پاڵپشت و پشتیوانی هەموو ئەو گەنجانە دەکەم کە بیرۆکەی داهێنەرانەیان هەیە و دەیانەوێت خزمەت بە کوردستان بکەن، خزمەتکردنی گەنجە دڵسۆزەکانی نیشتمان بە ئەرکی خۆمان دەزانین و دەرگامان بۆ هەموو هەوڵێکی لەو شێوەیە کراوەیە و بە ڕێز و پێزانینەوە لە پێشوازیاندا دەبین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، بەپێی فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان گواستنەوەی کارتی زانیاری لەنێوان…
Total
0
Share