گواستنەوەی شوێنی دەرچوونی ناسنامە لە سەرجەم شارەکانی عێراق قەدەغەدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی ناسنامەی باری شارستانی و پاسپۆرت و مانەوەی عێراق بڕیاریدا گواستنەوەی شوێنی دەرچوونی ناسنامە “نفوس” لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق رابگرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەژێر فەرمانی وەزیری ناوخۆ و بەسەرپەرشتیی بەڕێوەبەری گشتیی باری شارستانیی و پاسپۆرت و مانەوە بڕیاردرا گواستنەوە شوێنی دەرچوونی ناسنامە “نفوس” لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە رابگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە کارێکی رێکخستنە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتووانی وڵات.

بەپێی پلانەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو سەرژمێری دانیشتووانی عێراق دەستپێدەکات.

بابەتی پێشتر

نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ نزیک 87 دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئامارێکی رەسمی: نزیکەی 10٪ی دانیشتووانی ئیتاڵیا زۆر هەژارن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share