لە بەرژەوەندیی خانەنشینان بڕیاردەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەربارەی سەرمایە و داهات و سەرمایەگوزاری سندوقی خانەنشینی، پرسی بە ئەلکترۆنیکردنی دۆسیە و مامەڵەی خانەنشینانی کەرتی گشتی کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئازاری 2024 بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکاریی خانەنشینان لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی تایبەتی سازکرد بە ئامادەبوونی سەرۆک و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی دەستەی خانەنشینی عێراق.

ئاماژە بەوەش دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی سەرمایە و داهات و سەرمایەگوزاری سندوقی خانەنشینی، پرسی بە ئەلکترۆنیکردنی دۆسیە و مامەڵەی خانەنشینانی کەرتی گشتی، پێشنیازەکان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ژمارە 9ی ساڵی 2014، و چەند پرسێکیتری پەیوەست بە کاروباری خانەنشینان لە هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ.

 

 

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سۆران: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردبوو

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی هەرێم پەیامێك ئاراستەی مووچەخۆران دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share