پۆلیسی سلێمانی: هێڵی گەرمی 104 كەوتەوە كار

دوای راگرتنی بۆ چەند كاتژمێرێك هێڵی گەرمی 104 كەوتەوە كار.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە هێڵی گەرمی (104)ی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك لەكاركەوت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێڵەكە كەوتەوە كار.

داواش لە هاوڵاتیان دەكات لەكاتی بوونی هەر رووداوێكی نەخوازراو پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە بكەن، بە ژمارەكانی:

104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی
105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی سوریا

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە راگەیەندراوێکدا هێرشەکانی چەکدارانی سوریا بۆ سەر کورد ئیدانە دەکات و رایگەیاند: ئیدانەی بێدەنگی بەرامبەر هەڕەشەکردن…
Total
0
Share