لە سلێمانی ئامادەكاریيەكان بۆ رێوڕەسمی شەوی یەڵدا دەستپێدەكات

لە شاری سلێمانی ئامادەكارییەكان بۆ رێوڕەسمی شەوی یەڵدا دەستپێدەكات و قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت، “ئەركی هەموو لایەكمانە پارێزگاری لەو فەرهەنگ و كەلتوور و دابونەریتانە بكەین كە مۆركێكێكی نەتەوەییان هەیە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، وەك بەشێك لە ئامادەكارییەكان بۆ یادكردنەوەی شەوی چلە، ئەمڕۆ یەكشەممە، كۆمەڵەی كەلەپوور و فۆلكلۆری كورد سەردانی قائیمقامیەتی سلێمانییان كرد و پلان و ئامادەكارییەكانی یادكردنەوەی شەوی چلەیان خستووەتەڕوو.

لای خۆیەوە ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی پاڵپشتی و هاوكاری و هەماهەنگی خۆی بۆ جێبەجێكردنی پلان و ئامادەكاريیەكانیان دەربری و رایگەیاند، ” گەلی كورد خاوەنی مێژوویەكی دوور و درێژی هەزاران ساڵەیە و ئەركی هەموو لایەكمانە كار بۆ زیندوو هێشتنەوەی ئەو دابونەریتانە بكەین كە مێژوویەكی دێرینیان هەیە”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، عەبدوڵڵا بابان ئەندامی كۆمەڵەی كەلەپوور و فۆلكلۆری كورد رایگەیاند، “بە هاوكاریی قائیمقامی سلێمانی و بەپێی ئەو پلان و ئامادەكاریيانەی كە بۆ بەرێوەبردنی رێوڕەسمی شەوی چلە دانراون، لەو شەوەدا چەندین چالاكی و نمایشی جۆراوجۆری ئەدەبی و هونەری و فۆلكلۆری كوردی لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدرێن كە هەریەك لەو چالاكیيانە خزمەت بە فەرهەنگ و كەلتوور و مێژووی كورد دەكات”.

شەوی چلە (یەڵدا) كە درێژترین شەوی ساڵە، دەكەوێتە 21 لەسەر 22ی (كانوونی یەكەم)ی هەموو ساڵێك و لەناو كوردەواریدا ساڵانە ئەو شەوە بە چەند شێوازێكی جیاجیا یاد دەكرێتەوە و چەندین چالاكی جۆراوجۆری تێدا ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: رێگریكردن لەزیادەڕۆیی بۆ سەر موڵكی گشتیی بەردەوامە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئینگلتەرا، سەنیگالی تێپەراند و گەیشتە چارەکی کۆتایی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و…
Total
0
Share