بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی گواستنەوەی كەلوپەل لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە هەر كۆمپانیایەك دەیەوێت بەشداربێت لە كەمكردنەوەی هێنانەوەی كەلوپەلی حاجیان لە عەرەبستانی سعودیەوە لە سبەینێوە سەردانی بەشی یاسایی و گرێبەستەكان لە بەرێوەبەرایەتییەكەمان بكات.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی گواستنەوەی كەلوپەل لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە هەر كۆمپانیایەك دەیەوێت بەشداربێت لە كەمكردنەوەی هێنانەوەی كەلوپەلی حاجیان لە عەرەبستانی سعودیەوە لە شاری مەككەی پیرۆزەوە بۆ هەرێمی كوردستان بۆ سەرجەم پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەتوانن لە سبەینێوە سەردانی بەشی یاسایی و گرێبەستەكان لە بەرێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرە بكەن
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوا وادە بۆ وەرگرتن و گەڕانەوەی تەندەر رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەبێت.