ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین: مووچەی ژینگەپارێزان کرا بە 400 هەزار دینار

لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین مووچەی ژینگەپارێزان کرا بە 400 هەزار دینار.

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆمپانیایەک راسپێدرا بڕی 400 هەزار دینار، بداتە ژینگەپارێزان و کرێی دەستەبەری کۆمەڵایەتیش لە ئەستۆی کۆمپانیاکە دەبێت.

باس لە ئەوەش دەکات، راسپاردنی کۆمپانیاکە دوای ئەوە هات کە پرۆژەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سنووری شارەوانییەکانی راپەڕین لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی راپەرینەوە بانگەوازی بۆ کرا،و مەرجی سەرەکیی بەرزکردنەوەی مووچەی کرێکارەکان بوو.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: سێ تۆمەتبارمان دەستگیرکرد کە لەبەردەم ماڵی هاوڵاتییەکدا دوو ماتۆڕسکیلیان دزیبوو

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتی تاوانی بەکرەجۆ، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لەبەردەم ماڵی هاوڵاتییەکدا دوو ماتۆڕسکیلیان دزیبوو.…
Total
0
Share