وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی پڕۆژەی هەژماری من روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە هەژماری مندا پارەكانت هی خۆتن و بۆ راكێشانیان هیچ بڕە پارەیەك نادەیت، هەرچەند پارەش ڕابكێشیت هەروا دەمێنێتەوە.

بەپێی روونكردنەوەیەكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە هەژماری مندا پارەكانت هی خۆتن و بۆ راكێشانیان هیچ بڕە پارەیەك نادەیت، هەرچەند پارەش ڕابكێشیت هەروا دەمێنێتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، مانگانە بانكەكەت لە ڕێگای پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بانكی بڕی تەنها دوو هەزار و 500 دیناری عێراقی لە هەژمارەكەت وەردەگیرێت كە هەرزانترین تێچووی بانكییە لەسەرتاسەری عێراقدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكان بەشێوەی ئێشكگر 24 كاتژمێر كراوەدەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی بە شێوەی ئێشكگر 24 كاتژمێر كراوەدەبن.…
Total
0
Share