زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم یەكەم و لەسەر ئاستی عێراقیش دووەم بووە

زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆ حكومی و تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان پلەی یەكەم و لەسەر ئاستی عێراقیش پلەی دووەم بەدەستدەهێنێت.

بەپێی دامەزراوەی ئیندێكسی زانستیی جیهانی، زانكۆی سلێمانی لە ساڵی 2024 ، لەسەر ئاستی زانكۆ حكومی و تایبەتەكان لە ھەرێمی كوردستان پلەی یەكەم و لەسەر ئاستی عێراقیش پلەی دووەمی بەدەستھێنا، دامەزراوەكە بە پشتبەستن بە پێوەرەكانی گووگڵ سكۆلەر، ھەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەی توێژەرانی زانكۆكان دەكات.

دامەزراوەی ئیندێكسی زانستیی جیهانی جگەلە دیاریكردنی باشترین توێژەری زانكۆكان، ئاماژەش بە ژمارەی باشترین توێژەرەكانی ھەر زانكۆیەك لەسەر ئاستی جیهان دەدات، لە چوارچێوەیەشدا (پ. د. شجاعەدین بەكر عەزیز) لە كۆلێژی زانست بەشی فیزیا و راگری سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان، بە باشترین توێژەری زانكۆی سلێمانی دەستنیشانكرا.

زانكۆی سلێمانی دەشڵێت، ئەو سەركەوتنە نیشاندەری ئەوەیە، زانكۆی سلێمانی لەبەھێزی، ئاستبەرزی و كاریگەریی توێژینەوەی توێژەرەكانیدا بەردەوام لە بەرەوپێشچوونێكی بەرچاو و خێرادایە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

دەرفەتی خوێندنی ماستەر لە کۆریای باشوور راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی تایبەت بە بەشەخۆراك و ئاردی هاوڵاتییان بەردەوامە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی تایبەت بە بەشەخۆراك و ئاردی هاوڵاتییان…
Total
0
Share