مەزهەر محەمەد: سیاسەتی دارایی عێراق سەرکەوتووبووە و بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێت

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلاری ئاشکراکرد و رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی سەقامگیری ئابوری و سەرکەتوبوونی سیاسەتی دارایی عێراقەوە، بەهای دۆلار دابەزیوە.

راوێژکارەکەی محەمەد شیاع سودانی ئاماژەی بەوەشکرد، سیاسەتی ئابووری رۆڵی گەورەی بینی لە دروستکردنی سەقامگیری لە ئاستی گشتیی بەهای دۆلاردا، لە رێگەی کۆنترۆڵکردنی سیاسەتی دارایی و دراو و بازرگانی کە بووە هۆی راگرتنی هەڵئاواسانی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی و بەهای دۆلار دەستی بە دابەزین کردووە و پێشبینی دابەزینی زیاتری بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەکرێت.

مەزهەر ساڵح بەشێکی دیکەی هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ سیاسەتی گومرکی لە عێراقدا کە بەهای ئاڵوگۆڕ لەلایەن بانکی ناوەندییەوە کۆنترۆڵکراو و بەرامبەر بە هەر دۆلارێک بۆ هەر کەرستەیەک کە دەهێندرێتە عێراق 1320 دینار دیاریکرا.

مەزهەر محەمەد ساڵح وتیشی، “بۆ یەکەم جارە لە مێژووی عێراقدا، 111 ملیار دۆلار یەدەگی دارایی عێراقە و پشتیوانی لە کەرتی تایبەت و پارەدارکردنی بازرگانیی دەکات.

 

بابەتی پێشتر

مامۆستایانی نارازی هەڵوێستێكی نوێ رادەگەیەنن

بابەتی دواتر

نەجمەدین محەمەد: هەژماری من پڕۆژەیەكی بازرگانییە و ئاشبەتاڵی گیرفانی مووچەخۆرانی هەرێمە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان گەیشتە بەغداد

کەمێک لەمەوبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا گەیشتە بەغداد. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بە…
Total
0
Share