مامۆستایانی نارازی هەڵوێستێكی نوێ رادەگەیەنن

مامۆستایانی نارازی رایدەگەیەنن بە قەرزداری و گیرفانی بەتاڵەوە دەوامدەكەین و حكومەتی هەرێم دەستیگرتووە بەسەر قووتی ژیانماندا و دەشڵێن، “لە سبەینێوە مامۆستایانی وانەبێژ سەرپشكن بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بكەن”.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ژمارەیەك لە مامۆستایانی نارازی رایانگەیاند، هەموو لایەك ئاگادارن مووچەی مووچەخۆران بە بارمتە گیراوە و دەست بەسەر گیرفانی مووچەخۆراندا گیراوە لەكاتێكدا كە مووچەی مووچەخۆران خراوەتەسەر بەغداد و دادگای فیدڕاڵی بڕیاریداوە، بەڵام رێگری دەكرێت هەر بۆیە داوا لە نوێنەرانی كورد دەكەین لە هەمواری یاسای بودجەدا دەرچەیەكی یاسایی بدۆزنەوە كە وانەبێژان دابمەزرێندرێن.

جەختیانكردەوە کە بە قەرزداری و گیرفانی بەتاڵەوە دەوامدەكەن و حكومەتی هەرێم دەستیگرتووە بەسەر قووتی ژیانیاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی دەرکرد

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری تەمویلی مووچەی مەدەنیی مانگی تەمموزی هەرێمی کوردستانی دەرکرد. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share