هۆكارەكانی دابەزینی نرخی دۆلار ئاشكرادەكرێت

چەند رۆژێكە بەهای دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی روو لە دابەزینە و وتەبێژی بازاری دراو لە سلێمانی هۆكارەكانی ئاشكرادەكات.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەكێك لە هۆكارەكانی دابەزینی نرخی دۆلار پەیوەستە بەو سەردانەی شاندی حكومەتی عێراق بۆ ئەمریكا، كە تێڕوانین و بەرچاوڕۆشتنی لای هاوڵاتی و بازرگان دروستكردووە كە دەشێت سەردانەكە لە پرسەكانی بانكی، دینار بە دۆلار، سیاسی، ئەمنی و بابەتی وزە كاریگەری دەبێت.

ئەوەشی وت، یەكێكی دیكە لەو هۆكارانە دەرهاویشتەی هەموو ئەو رێكارانەیە كە لە ساڵی رابردوو و ئەمساڵدا لەلایەن بانكی ناوەندی گیرانەبەر و لەمەودوا كاریگەرییەكانی دەردەكەوێت، لەوانە بە دیناركردنی بازاڕەكان، بەستنەوە دینار بە چەند دراوێكەوە جگە لە دۆلار، كە ئەمەی دواییان خواستی لەسەر دۆلار كەمكردەوە.

جەبار گۆران باسی لەوەشكرد، لەهەمان كاتدا بەهۆی پشووەكانی ئێران سیانزە بەدەر، خواست لەسەر دۆلاری ناوخۆ لەلایەن ئێرانەوە كەمبووەتەوە.

روونیشیكردەوە، خواست لەسەر دۆلار كەمبووەتەوە و متمانە بە دینار زیادیكردووە، ئەمەش هۆكارێكی دیكەی بەرزبوونەوەی نرخی دینارە بەرامبەر دۆلار.

سەبارەت بە ئەگەری سەقامگیربوونی نرخیش وتەبێژی بازاڕی دراو باسی لەوەكرد، هیچ دراوێك نییە لە جیهاندا لە بەهایەكدا جێگیربێت. بۆ وڵاتانی وەك عێراقیش كە سیاسەتی جێگیركردنی نرخی دراویان هەیە و لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دادەنرێت، ئەوانیش نرخی دراو لە بازاڕەكانیاندا هەر بەرزی و نزمی دەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئەوەشدا لە ماوەی رابردوودا بانكی ناوەندی توانی بەهای دینار لەم دۆخەدا جێگیربكات و بۆ ئێستاش خواستی ئەوەیە لە نزیكەی 145 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك جێگیری بكات.

بابەتی پێشتر

پاش فشارەکان، بڕیارێک لە بەرژەوەندیی دوکاندارانی بازاڕی لەنگەی هەولێر دەرکرا

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەکر: بە بارمتەگرتنی مووچە و بژێویی هاوڵاتییان تەواوکردنی جینۆسایدی خەڵکی کوردستانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار كەمێك بەرزبووەوە. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی،…
Total
0
Share