پاش فشارەکان، بڕیارێک لە بەرژەوەندیی دوکاندارانی بازاڕی لەنگەی هەولێر دەرکرا

بڕیارى یەک ساڵ لێخۆشبوون لە کرێى ساڵانە و 6 مانگ رسوماتی خاشاکى دووکاندارانی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر پەسەندکرا، ئەوەش دوای ناڕەزایی دەربڕین و چەندین جار گردبوونەوەی خاوەن دوکانەکان لە بەرامبەر قەرەبوونەکردنەوەیان.

پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دانیشتنى ژمارە 10ى ئەنجومەنى شارەوانیى هەولێر لە 6ی ئازاری 2024 سەبارەت بە هاریکارى و یارمەتیدانى زیانلێکەوتووانى بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر، بڕیاردرا بەڵێخۆشبوونى یەک ساڵ لە کرێى ساڵانە و 6 مانگ لێخۆشبوون لە رسوماتى خۆڵ و خاشاکى هەموو ئەو دوکانانەى کە گرێبەتستیان لەگەڵ سەرۆکایەتیى شارەوانیى هەولێر هەیە و بەهۆى رووداوى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە.

لە راگەیەندراوەکەی پارێزگای هەولێردا هاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئازاری 2024 ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بڕیارەکەى پەسەند کرد و لەمڕۆوە بڕیارەکە لەلایەن بەشى ژمێریارى و داهات و گرێبەستەکان دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

ئێوارەی رۆژی 27ی شوباتی 2024ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە 166 دووکانی بازاڕەکە زیانیان پێگەیشت، خاوەن دوکانەکان چەندین جار لەبەرامبەر قەرەبوونەکردنەوەیان ناڕەزاییان دەربڕی و گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی دارستانی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد کە وێنەی خۆی لەکاتی راوکردن بڵاوکردووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا بەهۆی ئەوەی وێنەی خۆی لەکاتی راوکردن لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share