وتەبێژی کارەبای سلێمانی: ئەم ئێوارەیە ناتوانین کارەبا بکوژێنینەوە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەم ئێوارەیە ناتوانن کارەبا بکوژێننەوە، چونکە سیستمەکە بە شێوەیەکە قبوڵی کوژاندنەوەی سەرتاسەریی کارەبا ناکات.

سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ دیارە کە بە رۆژی زەوی ناسراوە و لە زۆر شوێن لە جیهاندا بۆ ماوەیەک کارەبا دەکوژێتەوە، بەڵام ئێمە لە سلێمانی ناتوانین کارەبا بکوژێنینەوە بۆ ئەو ماوەیە چونکە سیستمی کارەباکە بە شێوەیەکە قبوڵی کوژاندنەوەی تەواوەتی ناکات لە یەک کاتدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، خۆی سلێمانی بۆ دابەشکردنی کارەبا کراوە بە چوار بەشەوە، لە یەک کاتدا تەنها یەک بەشی کارەبای نیشتمانیی هەیە ئەوی دیکەی کارەبای مۆلیدەی هەیە.

داوایشیکرد، هاوڵاتییان لە بەکارهێنانی کارەبا هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن گڵۆپی ماڵەکانیان کەم بکەنەوە و زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی کارەبا نەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی خۆراکی لە هەرێمی کوردستانەوە قەدەغەکرد

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵ هۆشداریدا لە چوونی چەند جۆرێکی دانەوێڵە و پاقلەمەنی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست…
زیاتر ببینە

لە هەولێر تانکییەک لەسەربانی کافتریایەک دەکەوێتەخوارەوە و کەسێک دەکوژێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کافتریایەکی هەولێر، تانکییەکی ئاو لەسەربانەوە دەکەوێتەخوارەوە و بەر کارمەندێکی چێشتخانەی کافتریاکە دەکەوێت و گیانلەدەستدەدات. ڕووداوەکە…
Total
0
Share