بەهۆی ئاشکرانەکردنی سامانەکەی، دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای ساڵێک زیندانی بەسەر راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقدا سەپاند.
دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دادگای تاوانەکانی کەرخ، سزای ساڵێک زیندانی بەسەر مەشروق ناجی عەباس، راوێژکاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقدا سەپاند، بەهۆی ئەوەی ئامادە نەبووە سامانەکەی ئاشکرابکات.
لە راگەیەندراوەکەی دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیدا هاتووە، بەشی یاسایی دەستەکە دوای پێداچوونەوە بە بەڵگەکانی دۆسیەکە، بڕیاریدا بەبێ ئامادەبوونی تاوانبار سزاکەی بەسەردا بسەپێنێت، بەپێی بڕگه‌كانی مادده‌ی 19 له یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و قازانجی نایاسایی ژماره 30ی ساڵی 2011 ی هه‌مواركراو.
له ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانی ساڵی رابردوو، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایگه‌یاندبوو، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و گه‌ڕان له دژی راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێش‌و ده‌رچووه، بەهۆی ئاشکرانەکردنی سامانەکەی.