سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دەربارەی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “ئەو چاوی لەسەر سەرچاوە سروشتییەکانی کەنەدایە نەک ئامانجی دیکە”.
جەستن ترودۆ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ لکاندنی کەنەدا بە ئەمریکاوە جدیین و چاوی لەسەر دەرامەتە سروشتییەکانی وڵاتەکەیە و دەیەوێت سوودییان لێ وەربگرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئامانجی ترەمپ گۆڕانکاریی ئابوری یاخود جموجۆڵی بازرگانیی نییە لە ناوچەکەدا، بەڵکو ئامانجی سەرەکیی کۆنتڕۆڵکردنی کەنەدایە و دەیەوێت وڵاتەکە ببێتە ویلایەتی 51ەمینی ئەمریکا.
لەماوەی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ چەند جارێک ئاماژەی بەوەداوە، کە مەکسیک و کەنەدا نەیانتوانیوە وەک پێویست رێگری لە کۆچیی نایاسایی و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بکەن، سەرۆک وەزیرانی کەنەداش لێدوانەکانی ترەمپ بە ناراست ناودەبات و دەڵێت ئەو تەنها چاوی لەسەر سەرچاوە سروشتییەکانی کەنەدایە.