پوتین ڕەگەزنامەی ڕوسی دەدات بە ئۆكرانییەكان

سەرۆكی ڕوسیا بڕیاری دا ڕەگەزنامەی ڕوسی بدرێت بەو ئۆكرانییانەی لە ڕوسیا دەژین.

ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا، فەرمانی دا ڕێكارەكانی بەخشینی ڕەگەزنامەی ڕوسی بە ئۆكرانییەكان ئاسانبكرێن و ئەو ئۆكرانییانەی بە شێوەی هەمیشەیی لە ڕوسیا و دۆنیتسك و لۆهانسك دەژین، ببنە خاوەنی ڕەگەزنامەی ڕوسی.

پێشتر یاسای ڕوسیا مافی تەنها بە خەڵكی دۆنیتسك و لۆهانسك دەدا داوای بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی ڕوسی بكەن و خەڵكی ئۆكرانیا لەو مافە بێبەشكرابوون.

بەپێی بڕیارە نوێیەكەی سەرۆكی ڕوسیا، ئەو ئۆكرانییانەی لەسەر خاكی ڕوسیا دەژین و ئەوانەشی خەڵكی دۆنیتسك و لۆهانسكن كە دوو هەرێمی جێناكۆكی ئۆكرانیان، دەتوانن داوای وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ڕوسی بكەن و “بە ئاسانی” دەبن بە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتە.

بابەتی پێشتر

چاڤی بۆ وەرزی نوێ (23)ی بێ کێشەی دەوێت

بابەتی دواتر

وردەکاری بۆندی نێوان یوڤێ و پۆگبا بخوێنەرەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌وڵێكى تیرۆركردنى زیلینسكى شكستی پێهێنرا

ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و بەرگریی ئۆكرانیا شكستپێهێنانى هه‌وڵی تیرۆركردنى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاند. میدیاكانى ئۆكرانیا له‌ زارى بەرپرسانی ئه‌نجومه‌نەكەوە گواستیانه‌وه‌،…
Total
0
Share