بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمشەو پێنجشەممە حاجی محەمەد عەلی بامۆکی کۆچی دواییکرد.
خانەوادەکەی بڵاویانکردەوە، سبەی کاتژمێر 9:00ی بەیانی تەرمەکەی بەڕێدەکرێت بۆ گۆڕستانی ئابڵاخ لە سلێمانی و هەمان رۆژ پرسەکەی لە مزگەوتی حاجی ئەحمەدی حاجی عەلی دەبێت.
حاجی محەمەد بامۆکی سەرمایەدار و کەسایەتییەکەی دیاری پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی بوو.