دۆخی تەندروستی شا چارلز بەرەو باشتر دەچێت

شا چارلز لە کانونی دووەمەوە، ئامادەیی بۆ بەڕێوەبەردنی ئەرکە گشتییەکانی نەبووە، بەهۆی توشبوونی بە جۆرێک نەخۆشی شێرپەنجە و کامێلای هاوسەری دەڵێت، “لە ئێستادا دۆخی تەندروستی بەرەو باشتر دەچێت.”

کامێلای شاژنی بەڕیتانیا لە کاتی سەردانی بۆ ئایرلەندای باکوور رایگەیاند، شا چارلزی هاوسەری کە چارەسەری شێرپەنجەی بۆ ئەنجامدەدرێت بەرەو باشتربوون دەچێت.

لەماوەی رابردوودا، لە جێگەی پادشای بەریتانیا، کامێلای هاوسەری و شازادەی جێنشین شازادە ویلیام نوێنەرایەتی خێزانی شاهانە دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مەرجدارکردنی مافی ڤیتۆ کۆدەبێتەوە.. ئەمریکا دەیەوێت سنوور بۆ ڕوسیا دابنێت

ئەندامانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژە یاسایەکەوە کە ئەمریکا پاڵپشتیدەکات کۆببێتەوە، پرۆژە یاساکە…
Total
0
Share