سبەینێ دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات

دەستبردن بۆ مانگە دەستكردەكان واتە جەنگ

بەپێی لێکدانەوە گەردوونییەکان سبەینێ چوارشەممە جگە لەوەی یەکەم رۆژی وەرزی بەهارە چەند دیاردەیەکی گەردوونی دیکە روودەدەن.

ئەژی چەتۆ سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسانی کوردستان رایگەیاند، بە پێوانە فەلەكییەكان سبەینێ چوارشەممە،کاتژمێر 06:06 ی بەیانی، زەوی دەگاتە یەكێک لە خاڵە هەرە ناودارەكانی خۆی لە كاروانی دوور و درێژی خولانەوەی بەدەوری خۆر، ئەویش خاڵی هاوسەنگبوونی بەهارییە كە لە هەمان كاتدا مانای نیمچە یەكسانبوونی تەواوی ماوەی نێوان شەو و رۆژ بۆ 12 بە 12 كاتژمێر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەكاتی خولانەوەی بە دەوری خۆردا، زەوی سێ خاڵ دروستدەكات کە بریتین لە نزیكترین خاڵ كە دەستپێكی زستانە لە نیوەگۆی باكوور و دەستپێكی هاوینە لە نیوەگۆی باشوور، دوورترین خاڵ كە دەستپێكی هاوینە لە نیوەگۆی باكوورو دەستپێكی زستانە لە نیوەگۆی باشوور، دووریی مامناوەند كە لە نیوەگۆی باكووردا دەستپێكی بەهارەو لە نیوەگۆی باشووریشدا دەستپێكی پاییزە.
ئاشکراشیکرد، هاوسەنگبوونی بەهاریی لە 20 یان 21 یان بە دەگمەن لە 22 ی ئازاری هەموو ساڵێك دووبارە دەبێتەوە، تیشكی خۆر تیایدا بە شێوەیەكی 100%ی دەكەوێتە سەر هێڵی یەكسانی، چونكە بەپێی لاریی تەوەری خولانەوەی زەوی لەسەر خولگەكەی بە دەوری خۆردا بە ئاستی 23 پلە، تیشكی خۆر هەڵبەزین و دابەزین دەكات و لاربوونەوە و ستوونبوون لەسەر هەردوو نیوەگۆیەكانی باكوور و باشووردا بەخۆیەوە دەبینێت، بەمەش گۆڕانكاریی بەرچاو لە پلەكانی گەرمادا سەرهەڵدەدەن و ماوەی شەو و رۆژ درێژبوونەوە و كورتبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

 

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی حاڵەتی ئامادەباشیی راگەیەندرا

بابەتی دواتر

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران: رۆژانی جەژنی نەورۆز هاتوچۆی گەشتیاری ئاساییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share