راپۆرتێک: هێزی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا یەکسانە بە 32 بۆمبی ئەتۆمی

كاریگەری بومەلەرزەیەك

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ئەو وزەیەی کە لە ئەنجامی بومەلەرزە بەهێزەکەی دوو رۆژی رابردووی سوریا و تورکیا بەرزبووەتەوە هێندەی هێزی 32 بۆمبی ئەتۆمی بووە و کە دەخەمڵێنرێت بە تەواوی وزەی چوار رۆژی شاری نیویۆرکی ئەمریکا بە لایەنی کەمەوە.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە راپۆرتێکدا کە تایبەت بە بومەلەرزەکەی دوو رۆژی رابردووی تورکیا و سوریا بڵاویکردەوە بۆچونی چەندین زانای بواری وزە و جیۆفیزیای وەرگرتووە، ئاشکرایدەکات، بومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی دووشەممە زیانە ئابوورییەکانی بۆ سەر وڵاتی تورکیا دەکاتە %1 ی کۆی بەرهەمی ناوخۆی وڵاتەکە.

جانوکا ئاتانایاکی زانای بواری بومەلەرزە لە زانکۆی ملبۆرنی ئوستورالی دەڵێت، “ئەو وزەیەی لە بومەلەرزەکە دەرچووە، هاوتای وزەی ناو 32 بۆمبی ئەتۆمییە، کە هێندەی وزەی پێویستی چوار رۆژ زیاتری شاری نیویۆرکی ئەمریکایە.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە رووی وزەوە، گەر بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7،8 پلە بە پێوەری رێختەر رووبدات ئەوا 807 جار بەهێزترە لەو بومەلەرزەیەی بە گوڕی 5.9 پلە روودەدات، وەک ئەو بومەلەرزەیەی کە ساڵی 2021 لە شاری ملبۆرنی ئوستورالیای دا و زیانێکی کەمی بەدواوە بوو”.

بە وتەی ئەو زانایە، یەکەی پێوانی بومەلەرزە کە رێختەرە و پێوانەیەکی خوارزمییە، بۆ هەر پلەیەک زیادبوونی گوڕەکەی بەهێزییەکەی 32 هێندە دەکات.

بابەتی پێشتر

ئاگادارکردنەوە پێشوەختەکانی جەڵتەی دڵ لە ژناندا

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری بە 131 هەزار دینار جێبەجێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“لوتكەی نەتەوەیەكگرتووەكان دوایین و باشترین هیوایە بۆ ڕوبەروبوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا”

نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئاووهەوا دەڵێت، كۆبوونەوەی لوتكەی ئەمساڵی نەتەوەیەكگرتووەكان دواهەمین و باشترین هیوایە لەبەردەم جیهاندا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی…
Total
0
Share